هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکاریەکانی بڕگەکانی ماددەی 13 و 14 و چەند بابەتێکی دیکە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبنەوە.
بەپێى زانیارییەکان، سبەى دووشەممە ٢٩ى ئایار، هاوپەیمانى ئیدارەدانى دەوڵەت بڕیارە لەگەڵ محمد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆببنەوە و تاوتوێى ئەو کێشانە بکەن کە لەبەردەم هەریەک لە ماددەکانى 13 و 14ى بودجەى عێراق لە دواى دەستکاریکردنى بڕگەکانى ئەو ماددانە درووست بوون.
دوا ئەوەى شەوى هەینى 26 لەسەر 27ى ئایار، محمد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایی کۆبوەوە، بڕیار درا رۆژى شەممە دانیشتنى پەرلەمان لەبارەى خوێندنەوەى کۆتایى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق بەڵام دوێنێ شەممە بەهۆى دروست بوونى کێشە لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەى لە چەند ماددەیەکى بودجەدا کرا، دانیشتنەکە دواخرا بۆ کاتێکى نادیار.
لە ١٣ـی ئادارسەرۆک وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025ی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.