ئیسرائیل کاتز: هێزەكانمان لە لوتكەی چیای هرمون دەمێنەنەوە

ئیسرائیل کاتز: هێزەكانمان لە لوتكەی چیای هرمون دەمێنەنەوە

ئاب 26, 2025 09:55
ئیسرائیل کاتز: هێزەكانمان لە لوتكەی چیای هرمون دەمێنەنەوە
0

لایک

ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەبارەی گفتوگۆکانیان لەسەر ڕیکەوتنی ئەمنی لەگەڵ حکوومەتی سووریا ئاماژەی بەوەکردووە هێزەکانیان لە لوتکەی چیای هرمون و لە ناوچەی ئەمنی کە پێویستە بۆ پاراستنی شارۆچکەکانی جۆلان و جەلیل دەمێننەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، رێكەوتی ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە بارەی ڕێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ سووریادا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانیان لە لوتکەی چیای هرمون و لە ناوچەی ئەمنی کە پێویستە بۆ پاراستنی شارۆچکەکانی جۆلان و جەلیل ناکشێننەوە.



وەک دڵنیاییەکیش بۆ درۆزەکان، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ درۆزەکان دوپاتکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە پاراستنیان.


ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ شەو حیکمەت هیجری، رابەری رۆحی درووزەکان لە سووریا، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی کرد بۆ جیابوونەوەی سوەیدا لە سووریا.

En az 10 karakter gerekli