نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا لەوەی 19 ملیۆن کەس لە سوودان لە میانی چەند مانگی داهاتوودا رووبەڕووی مەترسی کەمی خۆراک دەبنەوە.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە دۆخی مەترسیداری سوودان کرد.
رایگەیاند “بەرنامەی جیهانیی خۆراک هۆشداریی دەدات لەوەی 19 ملیۆن کەس لە میانی سێ تا شەش مانگی داهاتوودا رووبەڕووی مەترسی کەمی خۆراک دەبنەوە”.
فەرحان حەق باسی لەوە کرد، “بەرنامەی جیهانیی خۆراک پێشبینی دەکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سوودان بەدەست ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن لە نێوان دوو بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس بەرز بووبێتەوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە ماوەی نێوان سێ بۆ شەش مانگی داهاتوودا رووبەڕووی مەترسی کەمی خۆراک دەبنەوە بۆ 19 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە، ئەگەر ئەو ململانێیانەی کە لەو وڵاتەدا هەیە بەردەوام بێت”.
فەرحان حەق ئاماژەی بەوەشکرد کە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی جەخت لەوە دەکاتەوە کە مەترسی رەوشی سوودان روو لە زیاد بوون دەکات.