حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی کفری دەداتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی کفری دەداتەوە

حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی کفری دەداتەوە

ته‌مموز 17, 2023 18:26
حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی کفری دەداتەوە
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ زیاتر خزمەت کردنی خەڵکی شارەکە رەزامەندیمان نیشان دا بۆ بەرز کردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دوو بۆ پلە یەک.

ئەمڕۆ دووشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری، بەرز کردنەوەی پلەی سەرۆکایەتیی شارەوانی کفری بوو.

وتیشی، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی بەپێی ماددەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە 6 ساڵی 1993، رەزامەندییان نیشان دا بۆ بەرز کردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دوو بۆ پلە یەک بۆ زیاتر خزمەت کردنی خەڵکی شارەکە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمە یەکەم داواکاری خۆپیشاندەرانی کفریە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە وەڵامدامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران.

En az 10 karakter gerekli