هەولێر؛ کارمەندێکی هاتووچۆ لەلایەن هاوپیشەکەیەوە کوژرا

هەولێر؛ کارمەندێکی هاتووچۆ لەلایەن هاوپیشەکەیەوە کوژرا

ئه‌یلول 24, 2023 21:42
هەولێر؛ کارمەندێکی هاتووچۆ لەلایەن هاوپیشەکەیەوە کوژرا
0

لایک

دوو کارمەندی هاتووچۆ لە باڵەخانەی کۆنی هاتوچۆی شاری هەولێر لەسەر هۆکارێکی نادیار دەمەقاڵی لە نێوانیان دروست دەبێت، دواتر دەبێتە شەڕ و یەکێکیان بە چەک ئەوی دیکەیان دەکوژێت، هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی لێکۆلێنەوەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر راگەیاند، ئەمشەو لە باڵەخانەی کۆنی هاتووچۆ لەسەر رێگای نێوان هەولێر – کەرکووک شەڕ لە نێوان دوو کارمەندی هاتووچۆ دروستبوو، دواتر یەکێکیان تەقەی لەوی دیکەیان کردوە و کوشتویەتی.

بە وتەی چەند شایەتحاڵێکی ئاگاداری ئەو رووداوە، یەکێک لە کارمەندەکان پاسەوان بووە، ئەوی دیکەشیان ئێشگر بووە، پاسەوانەکە نزیکەی چوار گولـلەی تەقاندوە، تەرمی کارمەندە ئێشگرەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵگیراوەتەوە.

تیمی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کردوە، تا ئیستا هۆکاری شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان ئەو دوو کارمەندەی هاتووچۆ دیار نیە، هێزە ئەمنییەکانیش بە نیازن لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە زانیارییەکان ئاشکرا بکەن.

En az 10 karakter gerekli