وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای بەغداد دوو تیرۆریست دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنیکدا لە ناوچەی تاجی باکووری پارێزگای بەغداد، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی دۆرە باشووری هەمان پارێزگا ئەنجامداوە و لە میانیدا، تیرۆریستێک دەستگیرکراوە.