بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام عەلی رەزای خوای لەسەربێت، لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، سبەینێ چوارشەممە و دوو سبەی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی.
لە هەریەک لە حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی کەربەلا، موسەننا، نەجەف، میسان و واست، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئیمام عەلی ئیبن ئەبی تالیب کوڕی مامی پێغەمبەر (د.خ) بڕیاریاندا، سبەی چوارشەممە 12ی نیسان دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی رابگرن.
هەریەک لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاری و ئەمنییەکانیان لەم بۆنەیەدا خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆئەوەی خزمەتگوزاری گونجاو پێشکەش بە سەردانکاران بکەن کە لە شار و ناوچەکانی دەرەوەی عێراقەوە بۆ یادی ئەم یادە دەچنە ئەو دوو پارێزگایە.
شیعەکان لە مەزارگە پیرۆزەکانی عێراق یادی کۆچی دوایی ئیمام عەلی کە بەیەکەم ئیمامی شیعە و چوارەم ئیمامی سوننەکان دادەنرێت کە لە 21ی رەمەزانی ساڵی 40 کۆچیدا لەناو مزگەوتی کوفە شەهیدکرا.