پۆلیسی فیدڕاڵی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە تاوانبارێکیان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی باکووری بەغداد دەستگیرکردووە.
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردووە، بکوژەکە تەمەنی 33 ساڵە و لە گەڕەکی حوسەینییە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵی بەناوی (م، ك، ج) رفاندووە کە دراوسێی خۆیان بووە و دواتر لە شوێنێکی دوور سەری بە شووشە بڕیوە و ناشتوویەتی.
شایەنی باسە، دوای بەدواداچوون بە کامێرای چاودێر، توانراوە بکوژ دەستگیربکرێت و دانیشی ناوە بە تاوانەکەی، لە ئێستاشدا بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری راگیراوە.