سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

ئازار 8, 2023 13:22
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە
0

لایک

سه‌رۆكى هه‌رێم لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا کۆبووەوە و تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر(ئەربیل) و به‌غدادیان کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 08-03-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەولێر پێشوازى له‌ ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ‏سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێم كرد، ‏هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا به‌رده‌وامن، بۆيه‌ عێراق و ‏هه‌رێم پێويستييان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى ‏نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.

لاى خۆيه‌وه‌، بيربۆک دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم و ئارامى و سه‌قامگيريى ‏سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى ‏رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ‏ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال كرد كه‌ ده‌بێته‌ هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ‏ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر – به‌غداد ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو، کە تیایدا، ‏نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ هه‌بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنيى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ‏بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ هاوئاهەنگی پته‌وى نێوان ‏سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.

ئەوەش هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌ و ‏په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێم ، دۆخى شنگال و ئێزدييان به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش،‎ ‎ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌. ‏نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ‏ناساندنى كۆمه‌ڵكوژييان به‌ جينۆسايد له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.‏

En az 10 karakter gerekli