نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌

تشرینی یه‌كه‌م 24, 2023 19:15
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌
0

لایک

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممە نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له‌ ئايدن مه‌عروف وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێم كرد.

له‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له‌ هه‌رێم بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ ئايدن مه‌عروف پوخته‌يه‌كى دەربارەی چه‌ند لايه‌نێكـــى په‌يوه‌نديدار به‌ دۆخى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يــــى و ئايينیه‌كان و ئاماده‌يى و رۆڵيان له‌ ژيانى سياسى و كارگێڕيــــى وڵاتدا‌، خسته‌ڕوو.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ پێويستيى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يــــی، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێم بۆ هه‌ميشه‌ به‌ وڵاتـــى هه‌مووان و لانه‌يه‌كـــى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينـــى و نه‌ته‌وه‌يــيه‌كانــى دمێنێته‌وه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له مۆزاييكــى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli