سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە ستەمێکی گەورە لە خەڵکی غەززە دەکرێت و داوای لە وڵاتانی عەرەبی، بە تایبەتی عێراق، سعوودیە و ئێران کرد کە خۆراک و ئاو بگەیەننە کەرتی غەززە.
موقتەدا سەدر لەبارەی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و رایگەیاند: “ھێزی بەرگریی (مقاوەمە)، قەوارەی زایۆنی لە بەرامبەر پێشڕەوی فەلەستینییەکاندا زەلیل کردووە”.
سەرکردەی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەیشدا کە ستەمێکی گەورە لە خەڵکی غەززە دەکرێت و داوای لە وڵاتانی عەرەبی، بە تایبەتی عێراق، سعوودیە و ئێران کرد کە خۆراک و ئاو بگەیەننە کەرتی غەززە، ھەروەھا داوای لە میسریش کرد کە دەروازەی رەفح لەبەردەم گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە بکاتەوە.