پێنج کەس دەستگیرکران کە کچێکیان فڕاندبوو

پێنج کەس دەستگیرکران کە کچێکیان فڕاندبوو

ئاب 17, 2023 14:18
پێنج کەس دەستگیرکران کە کچێکیان فڕاندبوو
0

لایک

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پۆلیسی راپەرین لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک پێنج کەسی دەستگیرکردووە کە کچێکیان فڕاندبوو.

رۆژی پێنجشەممە، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین داوای تۆمارکردووە کە کچەکەی ونبووە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەکانیان پێنج کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فڕاندنی ئەو کچە و دوای رەزامەندی دادوەر کچەکە رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.

لەبارەی تۆمەتبارەکانیشەوە لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەهاتووە، لە ئێستادا هەموو تۆمەتبارەکان دەستبەسەرکراون و گەورەترینیان لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩ـە و بچوکترینیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ـە.

En az 10 karakter gerekli