وەزارەتی دارایی: تا ئێستا پارە نەخراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی دارایی: تا ئێستا پارە نەخراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

وەزارەتی دارایی: تا ئێستا پارە نەخراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

ئاب 1, 2023 22:49
وەزارەتی دارایی: تا ئێستا پارە نەخراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
0

لایک

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، “تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (1ـی ئابی 2023)، لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد،” دوای ئەوەی لە چەندین میدیا و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڵاو کرایەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری روونی دەکاتەوە، کە تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کورستان”.

لە راگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری باس لەوەشدەکات، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و هیچ دام و دەزگایەکی حکومەتی عێراقەوە هیچ شتێکی فەرمیان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بەناردنی بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کات هەر بڕە پارەیەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەڕەسمی و شەفافانە کات و بڕەکەی رادەگەیەنین.

هەر لە میانەی راگەیاندراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئەوەش خراوەتەڕوو “تکاتان لێ دەکەین متمانە بەو کەناڵ و سایت و پەیجانە مەکەن کە رۆژانە نابەرپرسیارانە یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچە خۆران دەکەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە، بۆ دەستکەوتنی هەواڵی راست و دروست لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەو هەر بابەتێکی تری فەرمی پشت بە راگەیاندن و کەناڵە فەرمییەکانی حکومەت و وەزارەتی دارایی ببەستن”.

En az 10 karakter gerekli