وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لهپهیامێكدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بپارێزن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ست قه‌یرانێكی مرۆیی جددییه‌وه ده‌ناڵێنن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیله‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه، دژی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه چاوه‌ڕێی هاتنی بارهه‌ڵگره‌كانی هاوكاری بون له ده‌روازه‌ی نابلسی نزیك شه‌قامی ره‌شید له شاری غه‌ززه و له‌ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكهوتهوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ پاراستنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، كه به‌ده‌ست قه‌یرانێكی مرۆیی جددییه‌وه ده‌ناڵێنێت”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “په‌نابردنی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر بۆ سیاسه‌تی جینۆساید و پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كوشتن و ئاواره‌یی ئاماژه‌یه بۆ پشتگوێخستنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پێویستی به هه‌ڵوێستێكی جددی هه‌یه بۆ پاراستنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كه خه‌ڵك”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، غه‌ززه شایه‌تحاڵی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێ بوو، كه تێیدا زیاتر له 104 فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون و زیاتر له 700 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوڵاتییانیان بۆردومان كرد كه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی یارمه‌تی و هاوكاریه‌كان بوون.