محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازییکرد لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕایگەیاند، عێراق بەردەوامە لە هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانی سووریا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ عەباس عێراقچی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێکرد، پێشهاتەکانی رووداوەکانی ناوچەکە باس کران، بە تایبەت ئەوانەی لە گۆڕەپانی سووریادا روودەدەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی عێراق لەگەڵ یەکگرتوویی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریادایە، جەختیشیکردەوە رێزگرتن لە سەروەری خاکەکانی سووریا بابەتێکی گرنگە بۆ عێراق.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت