بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 13ـی كانوون دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دوێنێ شەممە، نێچیرڤان بارزانی دواى گه‌يشتنى بۆ به‌غداد، به‌شداريى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانی به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێم، ستايشى ڕۆڵى سوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر (ئەربیل) ـ به‌غداد و هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتووگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و رووداوە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات کە بەرژەوەنديی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەیی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرايه‌وه.