حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە، بە پاکی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بەڕێوە دەبەن و ڕێگری لە هەموو جۆرە دەستوەردانێک دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی 12ـی ئایاری 2025، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند “متمانەمان بە ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە. دڵنیایی دەدەین لەوەی پرۆسەکە لە هەموو ڕوویەکەوە پاک و بێگەردە و دوور دەبێت لە هەر جۆرە دەستوەردانێک.”
بە وتەی عەوادی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت واتە لە ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ. هیوادارین ڕێژەی بەشداری تێیدا بەرز بێت و هانی خەڵک دەدەین، مافی خۆیان لە دەنگدان پیادە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شدارییه‌كی فراوانی ده‌نگده‌ران كرده‌وه.
لە 25ـى ئادارى ڕابردووەوە، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگاى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانى کردووەتەوە و 23ـی ئایار دوا ڕۆژە بۆ ئەو نوێکردنەوەیە، هەروەها 14ـى ئایار دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان.