ئەو کەسەی زەیت و مۆمی تێکەڵ دەکرد و بە زەیتی زەیتون دەیفرۆشتەوە، سووتا و گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەو کەسەی زەیت و مۆمی تێکەڵ دەکرد و بە زەیتی زەیتون دەیفرۆشتەوە، سووتا و گیانی لەدەستدا

ئەو کەسەی زەیت و مۆمی تێکەڵ دەکرد و بە زەیتی زەیتون دەیفرۆشتەوە، سووتا و گیانی لەدەستدا

نیسان 14, 2024 14:11
ئەو کەسەی زەیت و مۆمی تێکەڵ دەکرد و بە زەیتی زەیتون دەیفرۆشتەوە، سووتا و گیانی لەدەستدا
0

لایک

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی تێکەڵکردنی رۆنی زەیت و مۆم و فرۆشتنی بە زەیتی زەیتون لەلایەن کەسێکەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسەی کارەکەی کردووە بە رەگەز عەرەب بووە و دوای سووتانی خانووەکەی گیانیلەدەستداوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”دوای سووتانی خانوویەک لە گەڕەکی بەختیاری تازە و کۆنترۆڵکردنی لەلایەن بەرگریی شارستانی، هێزە ئەمنییەکان لیژنەی باڵای قائیمقامیەتیان لە هەبوونی ساختەکاریی ئاگادارکردەوە”.

دەشڵێت، ”کەسێکی بە رەگەز عەرەب لەو خانووەدا رۆنی زەیتی خۆراکی هێناوە لەگەڵ مۆمدا تێکەڵی کردووە و بە رۆنی زەیتی زەیتونی فرۆشتوویەتی، هاوکات بۆ پەیداکردنی متمانە بە زەیتەکەی سابوونێکی رەقیشی لەگەڵدا وەک دیاری داوە بە کڕیارەکانی و بە شێوەی ئۆنلاین فرۆشتوویەتی”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بەپێی بەدواداچوونەکانمان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغکراوەتەوە و راستەوخۆ لیژنەکان راسپێردران تەواوی ئەو بەرهەم ساختەیە لە بازاڕەکاندا نەهێڵن، هەروەها دوای سووتانی خانووەکەی، ئەو کەسەی تۆمەتباری یەکەم بوو و ساختەکارییەکەی ئەنجامدابوو خۆشی سووتاوە و گیانیلەدەستداوە”.

En az 10 karakter gerekli