جارێکی دیکە سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جارێکی دیکە سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

جارێکی دیکە سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

شوبات 29, 2024 12:21
جارێکی دیکە سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، بۆ جاری دووەم سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە.

ئەحمەد رەمزی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سودانی کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازەکانیان و کار و بەرنامەی ھەر یەکێک لەو لایەنانە، لەگەڵ میکانیزمی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی و رێککەوتن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار ھەڵبژێرێت و بە کراوەیی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە بێت بۆ ئەوەی دەرگای گفتوگۆ لەبەردەم ھێزە سیاسیەکاندا بکاتەوە.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە بەسەرپەرشتی سودانی و بەئامادەبوونی لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە و لەسەر ئامادەکردنی کارنامەیەکی ھاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە رێککەوتن.

En az 10 karakter gerekli