ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

تشرینی یه‌كه‌م 4, 2023 21:50
ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون
0

لایک

وەزارەتی بازرگانیی ئاماری ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاو کردەوە کە هاوردەی هەرێم کراون، بەپێی ئەو ئامارە لە ئەمساڵدا 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون و دوا وادەش بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 تاوەکوو مانگی 11ــی ئەمساڵ دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێم، ئامارێکی خستە ڕوو و بە پێی ئەو ئامارە لەمساڵدا 520 مامەڵەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کراوە، زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون.

لای خۆیەوە، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی ” ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون بەڵام ئەم هاوردەکردنە سنووردارە و بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم هەتاکوو مانگی 11ــی ئەمساڵ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی 2022 ڕیگەپێدراوە ”

وتیشی “دوای ئەو وادەیە هاوردەکردنی ئەو مۆدێلەش قەدەغە دەکرێت و پێویستە ئۆتۆمبێلی 2023 هاوردە بکرێت”
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێم ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.

En az 10 karakter gerekli