گەڕی یەكەمی گفتوگۆ سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێكرد.
ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024 گەڕی یەكەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێكرد.
لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ،سەرپەرشتی دەستپێكردنی گەڕی یەكەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی نێودەوڵەتی هاوپەیمانی لە عێراق.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەڕاستی ئەم مانگە لە پانێلێکدا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس رایگەیاند، ئێستا هێزە عێراقییەکان توانا و لێهاتووییان هەیە بۆ پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق بۆیە کاتی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکانە لە عێراق، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی داعش هاتوونەتە عێراق.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت