زیلێنسکی: کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • زیلێنسکی: کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە

زیلێنسکی: کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، "کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە و دەست پێدەکەین".

نیسان 30, 2023 10:19
زیلێنسکی: کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە
0

لایک

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، “کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە و دەست پێدەکەین”.

زیلێنسکی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی تیلیگرام بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە و دەست پێدەکەین، تەنانەت ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا چەکی پێویستمان بۆ دابین نەکەن، هەرلەبەر ئەوەش رۆژانێکی سەخت چاوەڕێی سوپای ئۆکرانیا دەکات و سەربازی زیاتر لەدەستدەدەین”.

ئەم پەیامەی سەرۆکی ئوکراینا لە کاتێکدایە دەنگۆی ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە دژی رووسیا بڵابووەتەوە، لەم بارەیەوە دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا باسی لەوەکردووە، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەڵسەنگاندنیان بۆ هەموو شتێک کردووە.

En az 10 karakter gerekli