سوودانی زمانی تورکمانی وەک “زمانی سێیەم” لە نووسراوە فەرمییەکانی کەرکوک پەسەندکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی زمانی تورکمانی وەک “زمانی سێیەم” لە نووسراوە فەرمییەکانی کەرکوک پەسەندکرد

سوودانی زمانی تورکمانی وەک “زمانی سێیەم” لە نووسراوە فەرمییەکانی کەرکوک پەسەندکرد

ئازار 1, 2023 21:31
سوودانی زمانی تورکمانی وەک “زمانی سێیەم” لە نووسراوە فەرمییەکانی کەرکوک پەسەندکرد
0

لایک


ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زمانی تورکمانی وەک “زمانی سێیەم” لە نووسراوە فەرمییەکانی کەرکوک پەسەندکرد.

باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە یاسای زمانە فەرمییەکان کە پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٤ دەنگی لەسەردا، هەروەها بەپێی ماددەی ٩ی یاساکە، کە تێیدا هاتووە (کە زمانی تورکمانی و زمانی سریانی دوو زمانی فەرمین لەو یەکە ئیدارییانەی کە تورکمانەکان یان سریانیەکان تێیدا چڕی دانیشتووان پێکدەهێنن) سەرۆکوەزیران رێنمایی دەرکرد کە دەبێت زمانی تورکمانی وەک زمانی سێیەم لە نووسراوە فەرمییەکان، لە سنووری ئیداریی پارێزگای کەرکوک بەکاربهێندرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە، “حکومەت بە یەکسانی سەیری هەموو نەتەوەکانی گەلی عێراق دەکات، بەپێی پەیڕەوەی نیشتمانی خۆی و لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی کارپێکراو”.

 ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 20ـی شوباتی 2023، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داوای لە راكان جبوری، پارێزگاری كەركوک بەوەكالەت کرد لە نووسینی ناونیشانی تابلۆکانی دەرەوە و ناوەوەی فەرمانگە فەرمییەکان لە پارێزگای کەرکوک، پشت بە زمانەكانی عەرەبی، كوردی ببەسترێت.

پەیوەست بەم بابەتەش ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەراوێزخستنی زمانی تورکمانییە و پێشێلکارییە بەرامبەر ئەو پێکهاتەیە کە بەشێکی رەسەنی دانیشتوانی عێراقە، هەروەها بڕیارەکە پێچەوانەی دەستوری عێراقیشە، کە دانی بەوەداناوە لەو ناوچانەی تورکمان تیایدا زۆرینەن زمانی تورکمانی وەک زمانی فەرمی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەنگاوانە کە بۆ پەراوێزخستنی تورکمان دەنرێن هەوڵەکان لەبار دەبات بۆ برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پارێزگای کەرکوک، بۆیە پێویستە “دەستبەجێ” پێداچونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت.

En az 10 karakter gerekli