ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، مەڕوان حازمی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆسەر تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ئەنجامدراوە.
مەڕوان حازمی ئەوەشی خستەڕوو کە لە شاری سەکاکا باکووری رۆژئاوای سعوودیە، چوار کەس دەستبەسەر کران و یەک ملیۆن و 882 هەزار و 198 حەبی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان هاووڵاتییەکی یەمەنییە و سێ هاووڵاتییەکەی دیکەش سعوودین، دوای ئەنجامدانی رێکاری پێویست، دەستبەسەرکراوەکان رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کراون.