ئەردۆغان: زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەردەکرێن

ئەردۆغان: زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەردەکرێن

ئایار 13, 2024 22:05
ئەردۆغان: زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەردەکرێن
0

لایک

سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، لای ئەوان حەماس رێكخراوێكی تیرۆرستی نییە و زیاتر لە هەزار ئەندامی ئەو بزووتنەوەیە لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەر وەردەگرن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لەكاتی پێشوازیكردن لە کیریاکۆس میچۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، “زیاتر لە هەزار ئەندامی بزووتنەوەی حەماس لە ئێستادا لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەر وەردەگرن، ئێمە حەماس بە رێكخراوێكی تیرۆرستی نازانین”.

وتیشی، ژمارەیەكی زۆر ئەندامی حەماس كوژراون و سەرجەم خۆرئاوا بەهەموو جۆرە چەكێكەوە هێرش دەكەنە سەریان، حەماس بزووتنەوەیەكی بەرگرییە.

ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، “وەکو تورکیا هەوڵە دیپلۆماتییەکانمان لەپێناو گوشاركردن بۆ سەر ئیسرائیل، بەمەبەستی پەسەندکردنی ئاگربەست و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، بەردەوام دەبێت”.

سەرۆككۆماری توركیا لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، “پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا و لەسەرووی هەموویانەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، چیدیكە دوای کۆمەڵکوژکردنی زیاتر لە 35 هەزار فەڵەستینی بێتاوان، بە گوڕتر بێنە دەنگ”.

En az 10 karakter gerekli