سوودانی: بەردەوامی ئەو ئاڵۆزییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ئەنجامی خراپتری دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سوودانی: بەردەوامی ئەو ئاڵۆزییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ئەنجامی خراپتری دەبێت

سوودانی: بەردەوامی ئەو ئاڵۆزییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ئەنجامی خراپتری دەبێت

كانونی دووه‌م 18, 2024 14:06
سوودانی: بەردەوامی ئەو ئاڵۆزییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ئەنجامی خراپتری دەبێت
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە، ئەگەر بەردەوام بێت ئەنجامی خراپتری دەبێت.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە داڤۆس لە پانێلێکدا بەناوی (دەستەبەربوونی ئاسایش و هەماهەنگی لە جیهانێکی تێکشکاودا) وتی: “کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان لە عێراق داواکاری گەل و نیشتمانەو گرنگە بۆ سەقامگیری وڵاتەکە.”

جەختی لەوەش کردەوە، باوەڕیان بە پەیوەندی دراوسێیەتی باش ھەیەو پێویستە ھەمووان لەوە تێبگەن کە ھیچ کاتێک لە عێراقەوە ھێرش ناکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.

سودانی وتیشی، دەستیان کردووە بە دانوستان لەگەڵ ھاوپەیمانان بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئەرکەکانیان بھێنن لە عێراق، بەوپێیەی پاساوەکانی مانەوەیان بوونی نەماوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، راشیگەیاند: “ئێمە کێشەی سیاسیی، ئابووری و ئاڵنگاری کەشوهەواشمان هەیە، ئەو رەوشەی کە هەیە لە عێراق ئێمە بۆ پێشەوە دەڕۆین، بەپێی داخوازییەکانی خەڵک هەوڵدەدەین هەلی کار بڕەخسێنین و ریفۆڕمی ئابووری بکەین، ئێستا عێراق سەقامگیرییە ئەمەش گرنگە بۆ هەموو ناوچەکە و جیهانیش”.

سەبارەت بە داهاتی عێراق، سوودانی وتی: “ئێمە لە رووی ئابووریدا پێشتر پشتمان بە داهاتی نەوت بەستووە کە لاوازە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرهەمدار بووە، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری هەیە، بۆ ئەوەی داهاتەکان فرەچەشن بکەین”.

باسی لەوەشکرد: “دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە، کە بە شەڕی غەززە دەستیپێکرد و جینۆساید کرا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگی هەڵبژارد، تەنیا چەند کۆنفرانسێکیان کرد، ئێستا زیاتر دوای لە 100 رۆژ شەڕەکە فراوان بووە، نازانین دواتر چی روودەدات، بەڵام دۆخەکە هەستیارە و رەنگە ئەنجامی خراپتری هەبێت”.

En az 10 karakter gerekli