سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، كۆتایی مانگی داهاتوو مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌خت ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵی “الاخبار العاجله”ی ئێران له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمار كۆتایی مانگی ئه‌یلولی 2024 سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌خت ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیان بۆ به‌غداد ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له مانگی ته‌مموزی ساڵی ڕابردوودا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، “سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیان له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولدا ئه‌نجام ده‌درێت، پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌شت بكات بۆ نیویۆرك به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان”.
به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداد، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیرانی ناوخۆ و نه‌وت و نیشته‌جێكردن و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران یاوه‌ری پزیشكیان ده‌كه‌ن.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی مه‌سعود پزیشكیان كرد دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمار، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی بۆ به‌غداد.