ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکرایەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکرایەوە

ئاب 7, 2023 20:52
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکرایەوە
0

لایک

ئه‌مڕۆ دووشەممە 7ـی ئابی 2023 كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له‌ به‌غداد له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و به‌ ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هادی عامری ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرا و جه‌ختیش له‌ چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كرایه‌وه‌.

جه‌خت له‌ زمانی دیالۆگ و یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان، له‌پێناو سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرایه‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli