نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم کار و چالاکییەکانی هەڵپەسارد
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم کار و چالاکییەکانی هەڵپەسارد

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم کار و چالاکییەکانی هەڵپەسارد

ته‌مموز 20, 2023 22:54
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم کار و چالاکییەکانی هەڵپەسارد
0

لایک

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە ستۆکهۆڵم راگەیاند.

رۆژی پێنجشەممە (20ـی تەمموزی 2023)، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکات بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەکرێت، هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە ئەمەشیان دژی عوردف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەی ساڵی 1961ـی ڤیەننایە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ستۆکهۆڵم رادەگەیەنێت.

En az 10 karakter gerekli