هاکان فیدان: لەگەڵ ئیدارەی بەغداد و هەولێر کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەین

هاکان فیدان: لەگەڵ ئیدارەی بەغداد و هەولێر کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەین

ئایار 16, 2024 20:21
هاکان فیدان: لەگەڵ ئیدارەی بەغداد و هەولێر کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەین
0

لایک

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە نەیانتوانیووە یەک سانتیمەتر لە خاکی تورکیا کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی عێراق و سووریا هەژموونیان هەیە، لە ئێستادا تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بەغداد و هەولێر کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق گرنگە، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو عێراق بە پرۆسەیەکی ئازاربەخشدا رۆیشتووە، هەندێک حاڵەتیش هەبوون لەو ماوەیەدا سوودیان بە رێکخراوە تیرۆرستییەکان گەیاندووە.

هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا چاوی نەخستووەتە سەر خاکی هیچ وڵاتێک، چونکە وڵاتی خۆیان هەیە و بەو پەڕی سەروەرییەوە کار دەکەن، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە نەیتوانیووە یەک سانتیمەتر لە تورکیا کۆنتڕۆڵبکات، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی عێراق و سووریا هەژموونی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە جەنگی دژ بە تیرۆر لە عێراق بەرەوپێشەوەچوون، عێراق خاوەنی نەوت و سەرچاوەیە، بەڵام ناتوانێت کێشە سەرەکییەکانی لە بواری وزە، ئاو، تەندروستی و ژێرخان چارەسەر بکات، ئەو کێشانەش لە وڵاتێکدا چارەسەرناکرێت کە گرووپی چەکداری تێدا بێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، بە عێراقیان وتووە با رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەناوببەن، چونکە ئەو رێکخراوانە رێگری لە بەرەوپێشچوونی عێراق دەکەن، تورکیا کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات لەگەڵ ئیدارەی هەولێر و بەغداد.

En az 10 karakter gerekli