نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانی توركیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانی توركیا ده‌كات

ئازار 1, 2024 11:49
نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانی توركیا ده‌كات
0

لایک

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ توركیا، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا و بڕیاریشه‌ ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان ئه‌نجامبدات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، بۆ به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتاڵیادا، سه‌ردانى توركیا ده‌كات.

له‌ میانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه‌ سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، نێچیرڤان بارزانى چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بابه‌ته‌كانى شه‌ڕ، تیرۆر، كۆچ، مه‌ترسى و لێكه‌وته‌‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا، كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌، باس و ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌ ده‌بن.

En az 10 karakter gerekli