دوای پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم نرایگەیاند: “لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات”.
بەگوێرەی زانیاریەكان، یەكێك لەئامانجەكانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد، یەكلاكردنەوەی بابەتی ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانە.
پێشتریش شاندی هەرێم رایگەیاندبوو، داوایان لە بەرپرسانی حكومەتی عێراق كردووە، بۆ مانگی (حوزەیران/6) مووچەیەك و بۆ مانگی (تەمموز/7)یش پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق بنێرن.