باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە پشت بە نەوت و غازی كوردستان ببەستێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە پشت بە نەوت و غازی كوردستان ببەستێت

باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە پشت بە نەوت و غازی كوردستان ببەستێت

نیسان 3, 2024 11:31
باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە پشت بە نەوت و غازی كوردستان ببەستێت
0

لایک

باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند كە پێویستە حكوومەتی عێراق بۆ سەربەخۆیی لە بابەتی وزە پشت بە نەوت و غازی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: لە دیدارێكدا لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی ئامادەكارییەكانمان بۆ سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریكا كرد.

بڵاویشیكردەوە: جەختمان لە سەربەخۆیی عێراق لە بابەتی وزە بۆ سوودی تەواوی عێراقییەكان كردەوە.

هەروەها رایگەیاندووە: ئاماژەمان بەوەش دا كە پێویستە عێراق بۆ سەربەخۆیی لە بابەتی وزە پشت بە نەوت و غازی هەرێمی كوردستان ببەستێت.

En az 10 karakter gerekli