ئەمڕۆ دووشەممە 19/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، پێشوازیی لە هانس سادنی، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی و دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و هۆڵەندا تاوتوێ کران.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو پەیوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستیی پابەندبوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، چونکە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەندە بە جێبەجێکردنی دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێکكەوتنەکان.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمیشەوە، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا، کە ڕێگە نادەین بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بکرێتە قوربانیی داواکاریی نادەستووری و نابەرپرسانە، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێن.
باڵوێزی هۆڵەندا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆەکاندا دەربڕی و پشتیوانی هۆڵەنداشی بۆ بەهێزبوون و گەشەسەندانی هەرێم لە چوارچێوەی عێراق فیدراڵدا دووپات کردەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت