نوری مالیکی: بەم نزیکانە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوری مالیکی: بەم نزیکانە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبێت

نوری مالیکی: بەم نزیکانە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبێت

ئازار 22, 2024 14:02
نوری مالیکی: بەم نزیکانە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبێت
0

لایک

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ناوەڕۆکی پەیوەندیەکی نێوان خۆی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرادەکات کە تیێدا باسیان لە هەڵوێستی ئەو حیزبە لە بارەی هەڵبژاردنەکان کردووە و راشیگەیاندووە، بەم نزیکانە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبن.

نوری مالیکی لە میانەی دیداریکیدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەرییە ئاشکرای کرد، لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ مەسعود بارزانی دڵنیایی پێداوە کە پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم ناکشێتەوە، بەڵام چاوەڕێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن.

مالیکی وتوشیەتی، بارزانی پێی وتووە هەندێک بڕیار لەم دوایانەدا دەرچووە دەست بەسەر مافی کورد-دا دەگرن و جەختی لەوە کردووتەوە کە ناتوانرێت گەلی کورد پەراوێز بخرێت و رۆڵەکەی لە عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە.

لە بەرامبەردا نوری مالیکی بارزانی دڵنیا کردووتەوە،بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبن و هیچ لایەنێک بیری لەوە نەکردووەتەوە کە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان زەوت بکات.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی دەوڵەتی یاسا باسی لە دادگای فیدراڵی و بڕیارەکانی کرد وتی: دادگای فیدراڵی دەزگایەکی بێلایەن و لایەنێکی ژیرە کە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان لایەنە جیاوازەکان و دادگای فیدراڵی هەڕەشەی لە کەس نەکردووە و بەبێ بەڵگە تۆمەتی خراوەتە پاڵ، دادگای فیدراڵی هۆکاری ئاشتی و ئارامی پرۆسەی سیاسیە و دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی بگیرێت.

En az 10 karakter gerekli