وەزیری پەروەردە: بڕیار لەبارەی گۆڕانکاری لە وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەدەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری پەروەردە: بڕیار لەبارەی گۆڕانکاری لە وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەدەین

وەزیری پەروەردە: بڕیار لەبارەی گۆڕانکاری لە وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەدەین

شوبات 25, 2024 14:02
وەزیری پەروەردە: بڕیار لەبارەی گۆڕانکاری لە وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەدەین
0

لایک

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێدەچێت تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 و هەڵبژاردنەکان بکەونە یەک کاتەوە، پرسی دواخستنی تاقیکردنەوەکان تاووتوێ دەکەین.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە دەوامی سەرجەم خوێندنگەکان دەستیپێکردووەتەوە و ئاسایی بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دواخراوە بۆ مانگی شەش پێدەچێت بکەوێتە تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت تاووتوێی ئەو مەسەلەیە دەکەین و بڕیاریش لەسەر پشووی بەهارەش دەدرێت بەوەی کە درێژ بکرێتەوە لەپێناو بەرژەوەندی خویندکاران.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەسەلەی کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن یەکێکە لە بابەتەکانی دیکە لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە گەر بتوانین لە کۆتایی پەرتووکەکانی خوێندندا هەندێک مەنهەج کەمبکەینەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی دیراسەکردنی ئەو بابەتەین لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە بڕیاری لێدەدەین.

En az 10 karakter gerekli