پەرلەمانی عێراق دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە بۆ کاتێکى نادیار دواخست

پەرلەمانی عێراق دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە بۆ کاتێکى نادیار دواخست

ئایار 27, 2023 14:08
پەرلەمانی عێراق دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە بۆ کاتێکى نادیار دواخست
0

لایک

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دواخستنی دانیشتنى پەرلەمانی بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بۆ كاتێكی دیكە راگەیاند، لەكاتێكدا بڕیار بوو ئەمرۆ ئەو دانیشتنە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە بەرێوەبچوایە.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەمرۆ بەرێوەناچێت و دانیشتنەکە دواخراوە. 

وتیشی: بەداخەوە بۆ ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ هەمواركردنی ماددەكانی 13 و 14ی تایبەت بە شایستە داراییەكانی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد رێگەنادەن بە هەمواركردنەوەی ئەو ماددانە بەهۆی ئەوەی بەرهەمی دیالۆگی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم بوە و چەند مانگێكی خایاندووە.

پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، رۆژی شەممە 27ی ئایار دانیشتنى پەرلەمان بەرێوەدەچێت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە.

En az 10 karakter gerekli