ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ 704 كه‌س به‌رزبوه‌وه، هاوكات میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد كه ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له دوای هێرشی حه‌ماس بۆ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ 704 كه‌س به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 900 برینداریشیان هه‌یه كه دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه بۆ زیاتر له 187 هه‌زار و 500 كه‌س زیادی كردوه، ناوچه‌ی ئونراوا میوانداری 137 هه‌زار كه‌س ده‌كات و سه‌رجه‌میان له قوتابخانه‌كان نیشته‌جێكراون.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل 790 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان له‌ناوبردووه و زیانی زۆریشیان گه‌یاندووه به پێنج هه‌زار و 330 یه‌كه له ناوچه‌كه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 2.3 ملیۆن كه‌سه.
ڕاپۆرته میدیاییه‌كانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاندوه كه ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی غه‌ززه وێران بوون، له‌كاتێكدا كاره‌با و خۆراك و سوته‌مه‌نی و ئاو له كه‌رتی غه‌ززه پچڕاون.
له ئیسرائیل، میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیل باسیان له‌وه كردووه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر باشوری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار ئیسرائیلی كوژراون و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 600 كه‌سیش برینداربوون.
شایەنی باسە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی بزوتنەوەی حەماس و رۆژانی داهاتوو زۆر سەخت دەبێت.