فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
فارس عیسا ئاماژەی بەوە دا، بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر، وەک بەشی دووەمی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
هەروەها لە 17ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری خستبووە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر.