بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت

بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت

گۆشتی هیندی قەدەغەکراوە و بەهیچ شێوەیەک نابێت لە بازاڕەکانی هەرێمدا بفرۆشرێت

ئازار 23, 2023 14:47
بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت
0

لایک

ئاسایشی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) دەست بەسەر 299 کارتۆن گۆشتی هیندی قەدەغەکراودا دەگرێت، کە لە کۆگایەکی سەر رێگەی کەرکوک – هەولێر شاردراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کارتۆنی گۆشتەکان لەنێو کۆگایەکدا بووە و هەوڵدراوە بە نهێنی لەرێگەی بارهەڵگرەوە بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەرلەوەی دابەشبکرێت، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

شایەنی باسە، ئەم بڕە گۆشتە هیندییە بەشێوەیەکی ناتەندروست و بە قاچاخ هاتووەتە هەولێرەوە. لە هەمان کاتدا ئەو گۆشتە قەدەغەکراوە و بەهیچ شێوەیەک نابێت لە بازاڕەکانی هەرێمدا بفرۆشرێت.

En az 10 karakter gerekli