ئیندۆنیزیا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئیندۆنیزیا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا

ئیندۆنیزیا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا

ئازار 4, 2023 12:24
ئیندۆنیزیا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

سوپای ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی 03-03-2023، له‌ جاكارتای پایته‌ختی وڵاتەکە، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی سه‌ر به‌ وڵات كه‌وته‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن، 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.

دودونگ عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیندۆنیزیا تایبەت بە رووداوەکە وتی، “له‌لایه‌ن كۆمپانیای وزه‌ی بێرتامینیا حكومی، بۆ ده‌ستنیشان كردنی هۆكاری ئاگره‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌”.

هێرۆ بۆدی هارتۆنۆ پارێزگاری جاكارتا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە، “17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 42 كه‌سیش بریندار بوون، كه‌ له‌نێویاندا سێ منداڵ باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌”.

رووداوەکە بەهۆی تەقینی بۆڕییەکی ناو وێستگه‌كه‌ هاتووەتە ئاراوە و زیاتر لە 250 كارمه‌ندی وێستگه‌كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی نزیک وێستگه‌كه‌، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

En az 10 karakter gerekli