ئۆپێك: خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت زیاد دەكات

ئۆپێك: خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت زیاد دەكات

ئاب 10, 2023 19:25
ئۆپێك: خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت زیاد دەكات
0

لایک

ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئاسۆی بازاڕێكی تەندروست لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا دەبینێت و جەختیشی لەسەر پێشبینییەكانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی 2024 دەكاتەوە، لەگەڵ پێشكەوتنێكی كەم لە ئاسۆی نەوتدا بۆ گەشەی ئابووری جیهانی.

ڕێكخراوی ئۆپێك لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، پێشبینیدەكات لە ساڵی 2024 خواست لەسەر نەوتی جیهان بە بڕی دوو ملیۆن و 25 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزببێتەوە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2023دا، دوو ملیۆن و 44 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا گەشەی كردوە.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە، گەشەسەندنی بەهێزی ئابووری جیهانی، لەبەر ڕۆشنایی پێشكەوتنی بەردەوامی چین، پێشبینیدەكرێت لە ساڵی 2024دا ڕێژەی بەكارهێنانی نەوت زیاد بكات.

ئەوەشی روونكردۆتەوە، ئاسۆی زیادبوونی بەكارهێنان لە بازاڕێكی نەوتی تەندروست لە نیوەی دووەمی ساڵدا زیادیكردوە، جگە لە بنەمای خۆپارێزی و چالاكانە و پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەر، ئایا ئەندامن یان ئەندامی ئۆپێك نین، بۆ هەڵسەنگاندن بارودۆخی بازاڕ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە هەر كاتێكدا و بەپێی پێویستی كە سەقامگیری بازاڕی نەوتی جیهانی مسۆگەر دەكات.

ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و هاوپەیمانەكانی كە بە ئۆپێك+ ناسراون، لە كۆتاییەكانی ساڵی 2022دا دەستیان كرد بە سنوورداركردنی دابینكردنی نەوت بۆ پشتگیریكردنی بازاڕ، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا سنوورداركردنی دابینكردنی نەوتیان تا ساڵی 2024 درێژكردەوە.

كەمكردنەوەی رێژەی خستنەڕوی نەوت بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە سەروی 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە.

En az 10 karakter gerekli