وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە ئەنقەرە

وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە ئەنقەرە

وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە گەیشتە ئەنقەرە.

ئاب 22, 2023 08:51
وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە ئەنقەرە
0

لایک

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە ئەمڕۆ دووشەممە بەسەردانێكی فەرمی دوو رۆژە گەیشتە ئەنقەرە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئامانجی سەردانەكەی حەیان عەبدولغەنی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لە بواری نەوت و گاز و وزەیە، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری توركیاوە لە جەیهان.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری نەوت لەگەڵ فاتیح دۆنماز وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا و ژمارەیەك بەرپرسی توركیا كۆدەبێتەوە، بۆ پشتڕاستكردنەوەی پەرۆشی عێراق بۆ دروستكردنی پردی متمانە و هاوكاری، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی سۆمۆوە بە تایبەتی.

En az 10 karakter gerekli