وتەبێژی حکوومەت ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وتەبێژی حکوومەت ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات

وتەبێژی حکوومەت ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات

ته‌مموز 16, 2023 21:38
وتەبێژی حکوومەت ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات
0

لایک

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاند، بە نووسراو داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 07ـی 2023 پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بابەتی مووچە ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە نووسراوێک، نەک تەنیا داوای مووچەی کردووە، بەڵکوو داوای شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی کردووە.

وتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە بەغدا جێبەجێ کردووە، ئێستا هیچ شتێک نەماوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بیکات.

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەش کرد کە ئەو شاندەی حکوومەتی هەرێمیش ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کردووە، بۆ ئەم مەبەستە چووە و مافی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق ئەوەیە کە مانگانە مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم بنێردرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە “پێویست ناکات ئێمە چاوەڕێ بین بۆ ناردنی مووچە و مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە وەک هەموو فەرمانبەرێکی عێراقی لە وادەی خۆی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێ.”

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا کە “ئەو تیمەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوو چارەسەر بکرێت و هەواڵی خۆش ببیستن.”

En az 10 karakter gerekli