پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکرێت کە دیارترینیان بانگهێشتکردنی هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و ناوخۆیە و چەند پرسیارێکیان ئاڕاستە دەکرێت، خوێندنەوەى دووەمیش بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە بریتین لە پڕۆژە یاساکانى رێککەوتنى هەڵگرتنى ڤیزاى پاسپۆرتى دیپلۆماسی لەنێوان عێراق لەگەڵ رووسیا و قوبروس.
بەگوێرەی کارنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەی شەممە پەرلەمانی عێراق، میواندارى تەیف سامى، وەزیرى دارایی و عەبدولئەمیر شمەرى، وەزیرى ناوخۆ دەکرێت و چەند پرسیارێکی زارەکیان ئاڕاستە دەکرێت.
یەکێکی دیکە لە تەورەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی رەشنووسی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنامەی هەڵگرتنى ڤیزاى پاسپۆرتى دیپلۆماسی لەنێوان عێراق لەگەڵ رووسیا و قوبروس.
لەکارنامەکەدا هاتووە، لە تەوەری چوارەمدا تاوتوێی خوێندنەوەی دوەمی رەشنووسی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنێک دەکرێت کە هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزای هاتنە ژورەوەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی رووسیا بەخشیوە