ژمارەی کورسی و کۆتاکانی هەڵبژاردنی عێراق دیاریدەكرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژمارەی کورسی و کۆتاکانی هەڵبژاردنی عێراق دیاریدەكرێت

ژمارەی کورسی و کۆتاکانی هەڵبژاردنی عێراق دیاریدەكرێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کورسی و کۆتاکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریدەکات.

ئاب 2, 2023 17:56
ژمارەی کورسی و کۆتاکانی هەڵبژاردنی عێراق دیاریدەكرێت
0

لایک

جومانە غەللای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هەر پارێزگایەک 12 کورسی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر پارێزگایەک ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیۆن زیاتر بێت، ئەوا بۆ هەر 200 هەزار کەسێک کورسییەک زیاد دەکرێت.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە پێکهاتەکان  وتیشی، کریستیانەکان 4 کورسی، کوردی فەیلی 2 کورسی، سابیئەکان 2 کورسی، ئێزدەییەکان یەک کورسی و کوردی شەبەکیش یەک کورسی پێ دەدرێت بە گوێرە دابەشبوونیان لەسەر  پارێزگاکان.

بڕیاره‌ رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێم) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.

En az 10 karakter gerekli