رۆژی پێنجشەممە، 13-7-2023 لە گەڕەکی تەعجیلی شاری هەولێر گۆڕی پیاوچاکێک بەناوی”ئیمام ساقز” هەڵدرایەوە و دەوترێت رووفاتەکەی بۆ شوێنێکی نادیار بردراوە، لەسەر ئەو بابەتە ئۆجاغی برایەتی تورکمان/ راگەیەندراوێکی بڵاوەکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە زیانگەیاندن بە گۆڕستانەکانی هەولێر، بە هەوڵێکی دەیبینین بۆ زیانگەیاندن بە مێژووی شەرفمەندی هەولێر و دەڵێن: ” پێویستە یاسای تایبەتی پاراستنی مافئ پێکهاتە ئایینی و کلتووری و کۆمەڵایەتی ناوچەکە بەهەند وەربگیرێت”.
رۆژی رابردوو پێنجشەممە لە دوای شێوێندرانی گۆڕستانی ئیمام سەقز، کاردانەوەێکی زۆری لێکەوت و تا ئێستا هۆکارەکە و تۆمەتبارەکە نەزانراوون. هەر لە دوای ئەم کارە دا بەرەی ئۆجاغی برایەتی تورکمان/ لە نووسراوێکی فەرمی دا ئیدانەی ئەم کارە دەکەن و رایانگەیەندووە کە داوا لە خەڵکی شاری هەولێریش دەکەن لە بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتە قێزەونەدا بێنە دەنگ و ئەو جۆرە کارانەرەتبکەنەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
١٣/تموز/٢٠٢٣
ئیمە وەک ئۆجاغی برایەتی تورکمان/هەولێر ئیدانەی ئەو هەولە ترسۆنۆکانەیە دەکەین لە بەرانبەر زیانگەیاندن بە گۆڕستانەکانی هەولێر، بە هەوڵێکی دەیبینین بۆ زیانگەیاندن بە مێژووی شەرفمەندی هەولێر و لەناوبردنی شوێنەوارە کلتووری و مێژوییەکانی شاری هەولێر و ئەو پێکەوەژیانەی کە لە شارەکە بوونی هەیە.
ئەمە چەندین جارە کاری ئەمشێوەیە لە گۆرستانەکانی هەولێر دوو بارە دەبیتەوە، لەم رووەوە پێویستە حکومەتی هەرێم بەدواداچوونێکی جددی لەم ڕووداوانە بکات بە مەبەستی گەیشتن بە تاوانبارانی ئەم تاوانەنە، پێویستە یاسای تایبەتی پاراستنی مافئ پێکهاتە ئایینی و کلتووری و کۆمەڵایەتی ناوچەکە بەهەند وەربگیرێت.
لەبارەی ئەم بابەتەشەوە رایدەگەیەنین، ئەم جۆرە کارانە هیچ خزمەتێک بە پێکەوە ژیانی ناوچەکە ناکەن و داوا لە رێکخراوە ئاینی و مرۆییەکان و هەروەها خەڵکی بە شەرەفی شاری هەولێریش دەکەین لە بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتە قێزەونەدا بێتە دەنگ و ئەو جۆرە کارانەرەتبکەنەوە.
ئۆجاغی برایەتی تورکمان/هەولێر
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت