محەمەد دلشاد جبرائیل، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشەنبیر و هونەری تورکمان، بەبۆنەی ٢٥ـی شوباتی ١٩١١ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، ڕۆژنامەگەریی تورکمان لە عێراق بەردی بناغەی شوناسی کولتووری و سیاسی گەلی تورکمانە، تەنیا ئامرازێک نەبوو بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ، بەڵکو سەکۆیەک بوو بۆ پاراستنی زمان و كلتووری توركمان.
محەمەد دلشاد باس لەوە دەکات کە: مێژووی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، بە تایبەتی بۆ شاری کەرکووک، کە شایەتحاڵی لەدایکبوونی یەکەم ڕۆژنامەی تورکمانی، حهوادث (بە واتای ڕووداو)، لە ساڵی 1911. بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆژنامەیە بە زمانی تورکمانی نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنيهتی لە هۆشیاری فیکری و سیاسیی کۆمەڵگە، چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوە ناوچەییەکان و بڵاوکردنەوەی ئەدەب، کولتوور و نیگەرانییە ناوخۆییەکان.
هەروەها ناوبراو دەڵێت: لەو چوارچێوەیەدا ڕۆڵی پێشەنگانەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد مەدنی قودسی زادە و براکەی زەکی مهدنی قودسی زادە جێگای سەرنجە، ئەوان لە کۆڵەکەکانی ڕۆژنامەگەری سەرەتایی لە کەرکووک دادەنرێن، کە ژیانیان تەرخان کردووە بۆ دامەزراندنی وتارێکی میدیایی دروست کە گوزارشت لە خواستەکانی نەتەوەی تورکمان بکات. لەسەر بنەمای ئەم میراتە مێژووییە، ڕۆشنبیرانی تورکمان ڕۆژی ٢٥ـی شوباتی هەموو ساڵێکیان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەوانی تورکمان هەڵبژارد، کە یادی یەکەم دەرکەوتنی وشەی تورکمانی لە میدیای چاپکراودا بوو.
باس لە ئاهەنگی ساڵانەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان دەکات و دەڵێت: ٢٥ـی شوبات پشووی فەرمییە بۆ میدیای تورکمان، کە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و سیمیناری ڕۆشنبیری ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەچێت. لەم ڕۆژەدا پێکهاتەی تورکمان ئەو ئاستەنگانە بەبیر دێنێتەوە کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەوانی تورکمان بووەتەوە بە درێژایی سەردەمە سیاسییە جیاجیاکانی عێراق، جەخت لە بەردەوامی پێشکەوتنی دەکاتەوە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، بە ئامانجی گەورەکردنی دەنگیان و پاراستنی زمانی دایکیان لە لەناوچوون.
هاوکات باس لە بڕیارنامەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات: بەهێزکردنی مافە ڕۆشنبیرییەکان، لەچوارچێوەی دانپێدانانی فەرمی و دامەزراوەیی بە مافە نەتەوەییەکانی تورکمان، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ هەنگاوێکی مێژوویی ناوە، لە میانی دانیشتنێکی فەرمیدا، پەرلەمان ڕەشنووسی بڕیارنامەی “ڕۆژ و بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان”ی پەسەند کرد. هەر بەپێی ئەم بڕیارە وادەی دیاریکراو بۆ ڕووداوە گەورەکانی تورکمان دانرا، یەکەمییان “١٧ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی زمان و ڕۆشنبیری تورکمانی” دووەمییان” ٢٥ـی شوبات، ڕۆژی فەرمی ڕۆژنامەوانی تورکمان”.
لەکۆتاییدا دەڵێت: ئەم دانپێدانانە یاساییە نەک هەر پێگەی فەرمی بە بۆنەکە بەخشی بەڵکو جەختی لەسەر گرنگی فرەچەشنی کولتووری لە عێراق و ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها دان بەو ڕۆڵە مێژووییەی ڕۆژنامەگەری تورکمان لە دەوڵەمەندکردنی گشتیی دیمەنی میدیایی گێڕا.