وەزارەتی دەرەوە: دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین

وەزارەتی دەرەوە: دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییەکانی بەغداد-ئەنقەرە لە هەموو بوارەکان پەرەپێبدەن.

حوزه‌یران 5, 2023 12:11
وەزارەتی دەرەوە: دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین
0

لایک

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییەکانی بەغداد-ئەنقەرە لە هەموو بوارەکان پەرەپێبدەن.

ئەحمەد سەحاف، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی وتی “ئێمە پێمانخۆشە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە. پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە لە هەموو بوارێک لە پەرەسەندندایە. دووبارە بردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان گوزارشت لە ئیرادەی گەلی تورک دەکات”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغی نوێدا، وتی “ئێمە لایەنگری ئەوەین، لە بوارەکانی ئابووری، گەشەپێدان، ئاو و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گشت بوارەکان لە رێگای دیالۆگی هاوبەش پەرەپێبدەین. جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە زیادبووندایە. هەموو دیالۆگێک گرنگە کە ببێتە مایەی نزیکبوونەوەی هەردوو وڵات. وەکو عێراق هەموو هەلەکەن هەڵدەسەنگێنین بۆ بۆ گەلی هەردوو وڵات و پەیوەندی سەقامگیر و هاوسەنگی”.

En az 10 karakter gerekli