به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌مێك تۆز هه‌یه و هه‌ندێك كاتیش خێرایی با چالاك ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت، خێرای با له سه‌رخۆ – مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌كاته‌كانی ئێواره ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌مێك تۆز هه‌یه، خێرایی با له‌نێوان 15-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و هه‌ندێك كات چالاكتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ”.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 39 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :37 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 38 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركووك : 40 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 40 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 39 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 28 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 37 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی